کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان

دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

76 پەرلەمانتاری کوردستان داوای قەدەخەکردنی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی دەکەن

نازەنین گۆران

نازەنین گۆران

05-09-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نازەنین گۆران
نازەنین گۆران05-09-2022

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

 
رووداو دیجیتاڵ

76 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە بڕیارێک لەبارەی قەدەخەکردنی بانگەشەکردن بۆ "هاوڕەگەزخوازی" ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەو پەرلەمانتارەی کە ئەو پێشنیازە بڕیارە ئامادە کردووە دەڵێت، "یەکەم پێشنیازە بڕیارە ئەوەندە پەرلەمانتار رەزامەندبن و هاوڕابن لەسەری."
 
پێشنیازە بڕیارەکە بەناوی "پێشنیازە بڕیاری یاسای قەدەخەکردنی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی" لەلایەن پەرلەمانتار ئیسماعیل عەلی تەها ئامادە کراوە و 76 واژۆی پەرلەمانتارانی بۆ کۆکراوەتەوە.
 
ئیسماعیل عەلی تەها، پەرلەمانتاری کوردستان بە رووداوی گوت، "تێبینیی زیادبوونی ئەو بابەتەم کردبوو کە لەلایەن رێکخراوەکان و میدیاکان و چەندین شوێنی دیکە بانگەشەی بۆ دەکرا، بۆیە بڕیارمدا، پێشنیازە بڕیارێک ئامادە بکەم لەسەر قەدەخەکردنی."
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پەرلەمانتاران لە سەرجەم فراکسیۆنەکان لەگەڵ پرۆژە بڕیارەکەن و دەڵێت، "دەتوانم بڵێم یەکەم پرۆژە بڕیارە کە زۆرترین واژۆی بۆ کۆکرابێتەوە، تاوەکو ئێستا 76 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە."
 
ئەو پەرمانتارە رۆژی یەکشەممە 4ی ئەیلوولی 2022 پێشنیازە بڕیارەکەی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە، چاوەڕێیە دەستەی سەرۆکایەتی بیخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
 
رووپاک ئەحمەد، یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی لەسەر ئەو پێشنیازە بڕیارە کردووە، بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کارە تێبینی کراوە و بەدیدەکرێت. رێکخراو هەبووە بە ناوی رێکخراوی ژنان مۆڵەتی وەرگرتووە، بەڵام بانگەشەی بۆ هاوڕەگەزخوازی کردووە."
 
پێشنیازە بڕیارەکە لە شەش ماددە پێکهاتووە و سزا بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی دەکەن، بەگوێرەی ماددەی یەکەم: هەر کەسێک بە کردار یاخود گوتەیەک بانگەشە یان هاندان بۆ هاوڕەگەزخوازی بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە یەک ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە پێبژاردن کە لە 500 هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یان بە هەردووکیان سزا دەدرێت.
 
بەگوێرەی ماددەی سێیەمی پێشنیازە ىڕیارەکە، ئەگەر کەسی تاوانبار کۆمپانیا یان دەزگای میدیایی یان رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بێت، سەرباری سزای هاتوو لە ماددەی یەکەمی یاساکە، مۆڵەتی کارکردنی بۆ ماوەیەک کە لە یەک هەفتە کەمتر نەبێت و لە یەک مانگ زیاتر نەبێت، رادەگیرێت.
 
لەبارەی هۆکاری دەرچوواندنی ئەو پێشنیازە بڕیارە، ئاماژە بەوە کراوە، "لەپێناوی پارێزگاریکردن لە تاک و خێزان و ئاکار و بەها پیرۆزییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی ئەم یاسایە دەرچوێندرا."
 

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە