رووداو - سۆران
کەمی به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار وایكردووه رۆژانه كچانی ئێرانی به‌مه‌به‌ستی كاركردن روو له باشووری كوردستان بكه‌ن.
هه‌رزانی دەستحەقی كاریان، وای كردووه رۆژانه ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له ئێرانه‌وه روو ده‌كه‌نه باشووری كوردستان زیاتر ببێت، کە بەشێکی زۆریان له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌ی 300 دۆلار، كافێكانی نێرگه‌له‌کێشان بەڕ‌ێوه‌ده‌به‌ن.
كچێكی ئێرانی کە لە سۆران کار دەکات، دەڵێ "من هاتوومه‌ته ئێره كاربكه‌م، بۆئەوه‌ی بتوانم خه‌رجی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م دابینبكه‌م. هه‌رچه‌نده سه‌خته بۆ كچێكی ته‌نها له وڵاتێكی دیكه‌وه هاتبێت و لێرەدا كاربكات، به‌ڵام مرۆڤ كه ناچاربوو ده‌بێت به دوای كار و په‌یداكردنی نان بێت".
به‌پێی ئاماری نیشینگه و پاسپۆرتی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له دوو هه‌زار كچی ئێرانی له باشووری كوردستان كارتی نیشینگه و رێگه‌پێدانی كاریان هه‌یه، ته‌نها له سۆران نزیكەی 200 كچ، په‌نجا شوێنی نێرگه‌له‌كێشان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
كچێكی دیکەی ئێرانی کە قسەی بۆ رووداو کردووە دەڵێ "بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان، بینیم به‌ڕاستی شوێنی كاره و ده‌توانم كاربكه‌م و پاره په‌یدابكه‌م، له رووی ئه‌من و ئارامیشه‌وه زۆر باشه و رازین".
كێشانی نێرگه‌له له حاڵه‌ته‌وه بووەته دیارده‌یێكی به‌ربڵاو، ئێستا له باشووری كوردستان به‌شێك له كچانیش ئالووده‌ی دووكه‌ڵی ژه‌هراویی نێرگه‌له‌ن. زۆری كافێكانیش وای كردووه نێرگه‌له هه‌رزان بێت و، گه‌نجی زۆرتر ئاره‌زووی كێشانی بكەن.
بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنی دیكه‌ی نێرگه‌له‌كێشان و هێنانی كرێكاری بیانی، حكومه‌ت مه‌رجی زۆری نین و، وێرای زیانه ته‌ندروستییه‌كه‌ی، نێرگه‌له سەرمایەیەکی زۆر بەهەدەردەدات، چونكه له نێرگه‌له‌وه تاوەکو تووتن و ته‌واوی پێكهاته‌كانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن.
هه‌ژار یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری بیمه‌ی سۆران دەڵێ "به‌پێی یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه دێن، لێره دوای وه‌رگرتنی نیشینگه چه‌ند مه‌رجێكی سه‌ره‌تایی هه‌ن کە دەبێت جێبەجێیان بکەن، ئێمەش بیمه‌ی كاریان پێده‌ده‌ین و ده‌توانن كار بكه‌ن".
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ