تەحین خۆشترە یان نۆتێلا؟ وەڵامەکەی لە فێستیڤاڵی تەحینەوە

05-12-2025
حەیدەر دۆسکی
وێنەی فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی
وێنەی فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێ، هاونیشتمانییان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە سەردانی دەکەن. ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو، بەڵام ئەم ساڵ سەرپەرشتیاران پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی سەردانیکاران دەکەن.
 
تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵی فێستیڤاڵەکە دەکات، بۆچوونی هاونیشتیمانییان وەرگرتووە، "تامی ئەو بەرهەمە خۆماڵییە [تەحین]خۆشترە یان شیرینییە دەستکردەکان وەکۆ نۆتێلا و نەستەلە."
 
خۆشی ئامێدی، دانیشتوویەکی سنوورەکەیە بە پەیامنێری رووداوی گوت: "تەحین لە کونجی خۆماڵی دروست دەکرێت، وەکو شیرینییەکانی دیکە نییە، کە هەمووی شەکرە و زەیتی زۆری تێدایە، تەحین وانییە ئەو زەیتەی تێدایە هەر هی خۆیەتی و سرووشتییە."
 
حاجی سەلام، پیاوێکی بە تەمەنی قەزای ئامێدی قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "تەحین هێزە بۆ مرۆڤ، وەکو نەستەلە و شیرینییەکانی دیکە نییە، تەحین بخۆی لە نەخۆشی بەدوور دەبی."
 
نەرمین موحسین، هاونیشتمانییەکی دیکەیە باس لەوە دەکات "تەحین بۆ سەر گەدەی مرۆڤ باشترە لە شیرینییە دەستکردەکان."
 
ڤەژین عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری کوردستان دەڵێت، "تەحین بەردەوام لەسەر سفرەکانمان ئامادەیە و پشتگیری بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەین".
 
ئەرین فوئاد، خانمێکی هەولێرە و چووەتە فێستیڤاڵەکە و بۆچوونی جیاوازە، دەڵێ: "تەحین و نۆتێلا دوو شتی جیاوازن، تەحین تامێکی خۆش و تایبەتی هەیە، بە تایبەتی تەحینی ئامێدی، بەڵام نۆتێلاش تامی خۆی هەیە، ئەویش هەر خۆشە".
 
لە قەزای ئامێدی زیاتر لە 50 ئاشی تەحین هەن، بەشێکی بەرهەمەکەی دەنێردرێنە بازارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا. وێنە: AFP

سەرچاوەیەک لە هەسەدە و هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: هێرشەکان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ بوونەتەوە

چالاکڤانێکی کورد لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی سووریا هێرشەکانیان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ کردوونەتەوە. کۆبانێ لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەبە، بەڵام هێرشەکان لە پارێزگای رەققەوەن