کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا: پۆستی سەرۆککۆمار بەرکەوتەی یەکێتییە و بەبێ ئێمە پڕناکرێتەوە

رێبوار عەلی

رێبوار عەلی

06-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبوار عەلی
رێبوار عەلی06-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا ململانێکان لە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتووەتە لووتکە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، "بازاڕی سیاسی لەبارەی ئەو پۆستەوە گەرمە" و جەخت دەکاتەوە کە بەپێی نەریتی سیاسیی دوای 2003، ئەو پۆستە پشکی یەکێتییە.
 
ئەمڕۆ 6ی کانوونی دووەمی 2026، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، میوانی بووڵتەنی کاژێر 12ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات.
 
هەرێم کەمال ئاغا رایگەیاند، "وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆتایی هاتووە و پرۆسەکە چووەتە قۆناخێکی هەستیارەوە، تائێستا نە کورد گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر و نە چوارچێوەی هاوئاهەنگیش گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی دیاریکراو بۆ سەرۆکوەزیران."
 
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی باسی رێککەوتنی مێژوویی نێوان مام جەلال و سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، "بەپێی ئەو رێککەوتنە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی بووە."
 
رایگەیاند، "یەکێتی خوازارە ئەو نەریتە بەردەوام بێت." دانیش بەوەدا دەنێت کە پرسی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە گرێ دراون و گوتی: "پارتی لە بەرامبەر سەرۆککۆماردا دەیەوێ کابینەی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت، یەکێتیش لە بەرامبەر کابینەکەدا داوای سەرۆککۆمار دەکات."
 
هەرێم کەمال ئاغا ئاشکرای کرد کە یەکێتی داوای "هاوسەنگی و شەراکەتێکی راستەقینە" لە حکومەتی هەرێمدا دەکات، کە کاری هاوبەش لە دۆسیەی ئەمنی، ئابووری و دیپلۆماسیدا لەخۆبگرێت. 
 
لە بەرامبەریشدا، ئامادەییان دەربڕیوە و گوتی: "یەکێتی پێشتر نەرمی نواندووە، تەنانەت لەسەر ئەوەی کە پارتی براوەی یەکەم بوو لە هەڵبژاردن و پۆستی یەکەمی بەرکەوت، یەکێتیش وەک براوەی دووەم دەبوو پۆستی دووەمی پێبدرایە، بەڵام لەسەر داوای جەنابی کاک مەسعود لەوەش کشاینەوە."
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، "هەرچەندە لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا پێیان باشە کورد بە یەک بەربژێرەوە بچێتە دانیشتنی پەرلەمان، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو پۆستە بە یەکێتی دەدرێت، ئەگەر رێک نەکەوین، ئاراستەکە لە بەغدا ئەوەیە کە پۆستەکە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدرێت."
 
سەبارەت بە بوونی چەندین بەربژێری دیکە لەنێو ریزەکانی یەکێتییەوە وەک مەلا بەختیار، لەتیف رەشید و ئاسۆ فەرەیدوون، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، "بەربژێری رەسمیی یەکێتی یەک کەسە و بڕیاری مەکتەبی سیاسی لەلایەن فراکسیۆنەکەیانەوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و تەنانەت یەک دەنگیش بۆ هیچ بەربژێرێکی دیکە ناڕوات. کێشەی ئێمە تەنیا پۆست نییە، بەڵکو کێشەی خاک، نەوت، بودجەی پێشمەرگە و مافە دەستوورییەکانی دیکەشمان هەیە. دەتوانین هەموو ئەمانە بکەینە یەک پاکێج و لە حکومەتی داهاتوودا جێگیریان بکەین، بەڵام بە رێکنەکەوتن زەرەر دەکەین."
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە