بەشێك لە باڵەخانەی فامیلی مۆڵ لە سلێمانی دەڕووخێت

06-03-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن فامیلی مۆڵ رووداو
A+ A-

رووداو- سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا بەشێك لە سەقفی نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی فامیلی مۆڵ دوو كە دەكەوێتە شەقامی 60 مەتری باشووری  سلێمانی رووخا و چەند كرێكارێك برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، بەهۆی رووداوەكە 4 كرێكار برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی و فریاكەوتن سەرقاڵی گەڕان و پشكنین بۆ ئەوەی گەر كرێكارێكی دیكە كەوتبێتە ژێر بیناكەوە رزگاربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەكە لەكاتی تێكردنی كۆنكریتی بەشێك لەسەقفی پشتەوەی نهۆمی چوارەمی باڵەخانەكە روویداوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە