کانێکی بەرد لە مهاباد داڕما و کەسێک گیانی لەدەستدا

06-04-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کانێکی بەرد لە مهاباد داڕما و  بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی نیسانی 2025، هاونیشتمانییەک لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "کاژێر 10ـی سەر لە بەیانی کانی بەردی عەوڵڵاباد لە نزیک شاری مهاباد رووخا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە".
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، ئەو کەسەی لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە ناوی حەسەن فەلاحە و تەمەنی 50 ساڵە.
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکە بوون، کەسێکیان بە برینداری لە ژێر دارو و پەردوو دەرهێناوە دوای چارەسەری سەرەتایی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی ئەو کەسەش کە گیانی لە دەستداوە گوێزراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی مهاباد. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.