سەرچاوەیەک بۆ رووداو: لە ماوەی دوو کاژێردا حەوت هێرش کراوەتە سەر هەولێر

06-04-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ رووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ، حەوت هێرشی درۆنی و مووشەکی کرانە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و قەزای کۆیە.
 
رۆژی دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە نێوان کاژێر 03:00 بۆ 05:00ی پاشنیوەڕۆ حەوت جار هێرش کراوە و پێنج لە هێرشەکان بۆ سەر شاری هەولێر بوون و دووانیان ئاراستەی قەزای کۆیە کراون.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پێنج درۆن و مووشەکەی ئاراستەی هەولێر کرابوون، لە ئاسماندا تێکشکێندراون و هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە.
 
ئەم هێرشانە لە کاتێکدان کە لە 24 کاژێری رابردوودا، هەرێمی کوردستان بە 21 درۆن هێرشی کراوەتە سەر، کە 17یان بۆ سەر هەولێر و کۆیە و چوارەکەی دیکە بۆ سەر سلێمانی بوون.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە بەم هێرشانەی ئێوارەی ئەمڕۆشەوە، هەرێمی کوردستان بە 678 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەری، کە زۆرینەیان (540 هێرش) بۆ سەر پارێزگای هەولێر بووە.
 
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، تاوەکو ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 93 کەسی دیکەش بریندار بوون، قوربانییەکان پێکهاتوون لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەربازێکی فەرەنسی و ژمارەیەک هاونیشتمانیی سڤیل.
 
بەپێی دابەشبوونی جوگرافیی هێرشەکان، پارێزگای هەولێر بە 540 هێرش لە پلەی یەکەم، سلێمانی 111 هێرش، دهۆک 25 هێرش و پارێزگای هەڵەبجەش دوو هێرشی کراوەتە سەر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رێوڕەسمەکە.

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر ناوی دوو شەقامی هەولێر لادرا

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دا، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، پەردە لەسەر تابلۆی ناوی دوو شەقامی سەرەکیی هەولێر لادرا کە "بە ناوی سەرکردە و تێکۆشەرانی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان (مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا، مامۆستا محەممەد مەلا قادر) کراون".