رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی سووریا ئەلماز رۆمی بە سەرۆکی شارەوانیی کۆبانی دیاریکرد و بڕیارە ئەمڕۆ لە حەلەب بە فەرمی دەستنیشانکردنەکەی رابگەیێندرێ.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆبانێوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئەلماز رۆمی سەردانی شاری حەلەب دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک، کە تێیدا بە فەرمی وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ رادەگەیێندرێ.
بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوەی تایبەتی رووداو، ناوی ئەلماز رۆمی 20 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە (بۆ ئەو پۆستە) پێشنیاز کرابوو.
ئەلماز رۆمی خەڵکی گوندی هەلەنجە لە کۆبانێ و پێشتر هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە بووە لە کانتۆنی فوراتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ