رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ناسنامەی ئەو کچەی ئاشکراکرد کە دوێنێ لەسەر پردی وڵووبە خۆی خستەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، كچەكە ناوی (م،أ،م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارە، دانیشتووی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیسی سلێمانی، كچەكە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەمەبەستی چوونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لە ماڵ چووەتە دەرەوە و پاش جیابوونەوەی لە براكەی چووەتە سەر پردی وڵووبە و خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری رووداوەكە بەردەوامە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
دوێنێ چوارشەممە 05-05-2021 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەر لە بەیانی چوارشەممە، کچێک لەسەر پردی وڵووبە لە سەنتەری شاری سلێمانی، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
بەپێی زانیارییەکان، کچەکە لە کاتی خۆهەڵدانی لەسەر پردەکە، کەوتووەتە سەر تاکسییەک، ئێستا شۆفێری تاکسییەکە لە بنکەی پۆلیسی سەیوان دەستبەسەرە.

.png&w=3840&q=75)
