رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرایەوە و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو پێشانگەیەدا 200 کۆمپانیا لە 11 وڵاتەوە بەشداری دەکەن کە رۆژانە لە کاژێر 10:00 تاوەکو 19:00 کراوە دەبێت.
رۆژانە لەپاڵ پێشاندانی چالاکیی کۆمپانیا بەشدارەکان، چەندین پانێڵ بەڕێوەدەچن لەبارەی داهاتووی گەشتیاری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکە.
کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە بواری جیاوازدا ئۆفەر و پێشنیاز و خزمەتگوزارییەکانیان پێشکێش دەکەن، لەوانە:
گەشتیاری ئایینی
گەشتیاری کولتووری
گەشتیاری شوێنەواری
گەشتیاری سەرگەرمی و سرووشت
بەپێی گوتەی سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە زیاتر لە 200 کۆمپانیا کۆدەبنەوە لە چەندان وڵاتەوە و، لە بوارەکانی وەکو گەشتکردن و تەکنەلۆجیا، سیستمە مۆدێرنەکانی هۆتێل و میوانخانەکان و بەڕێوەبردن، تەندروستی و سپا خزمەتگوزاری پێشکێش دەکەن.
هەروەها ئۆفەر و بەرنامەی تایبەتی گەشتی شاهانەیی لەگەڵ چالاکی جیاواز لە هەر سێ رۆژدا لە چوارچێوەی پێشانگەکەدا دەخرێنەڕوو.