رووداو - هەولێر
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێن.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرووداوی راگەیاند "ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کۆتاییان هاتووە و پاش جەژن رادەگەیەندرێن".
پشتیوان سادق ئاشكراشی كرد "لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو تاوەكو رۆژی پێنجشەممە ئەنجامەكان رادەگەیێندرێن".
وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکارانی کرد، کە سەرباری خراپی رەوشی دارایی، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندنی ساڵی رابردوو بوەستێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ