قایمقامی قەزای خەبات: لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا کەس نەکوژراوە

06-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو یجیتاڵ 

قایمقامی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو کارمەندەی ئاسایش کە ئەمڕۆ لەلایەن ئامۆزایەکی لەنێو بازاڕی قەزاکە تەقەی لێکرا، لەژێر چاودێریی چڕدایە و گیانی لەدەستنەداوە. دەشڵێت، "کێشەیان لەسەر زەویوزار هەبووە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6-7-2023، کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات بەهۆی شەڕی نێوان دوو ئامۆزاوە کە هەردووکیان کارمەندی ئاسایشن، یەکێکیان بە چەک تەقەی لەوی دیکە کرد، بەڵام نەیکوشتووە، بەڵام باری تەندروستی ناجێگیرە و بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە".
 
هاوکات ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕە تەقەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند، لەسەر زەویوزار، کێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەکدا دروستبووە کە خاڵۆزا و پوورزای یەکدین بە ناوەکانی بۆتان ئەحمەد و (ج ، ن ، م ) و چەک لەنێوانیاندا بەکارهاتووە، بەهۆیەوە بۆتان ئەحمەد بە سەختی بریندار بووە.
 
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر و ئەو کەسەیشی کە تەقەی لێکردووە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، "شەڕی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە بەهۆی زەویوزارەوە بووە. پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.