داوای لێکۆڵینەوە لە 24 موڵکی بانکی رافیدەین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

06-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە دەستەی دەستپاکیی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە 24 موڵکی بانکی رافیدەین بکات، کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و بە گوتەی ئەو "دەستیان بەسەردا" گیراوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر کاتێک بانکەکە لقی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، موڵکەکانی دەدرێتەوە.
 
عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە، 5-10-2023، بۆ دەستەی دەستپاکیی عێراقی ناردووە داوا دەکات دەستەکە لێکۆڵێنەوە لە 24 خانوو و باڵەخانە و زەویی بانکی رافیدەینی عێراق بکات، کە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە هەن دەڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گرتوون."
 
ئەو پەرلەمانتارە لیستی ئەو موڵکانە و جۆر و رووبەرەکانیشیانی بۆ دەستەی دەستپاکی ناردووە، کە هەشت موڵکیان لە هەولێرن، هەشت لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک و موڵکێکیش لە پارێزگای هەڵەبجەیە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداوە کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە وەریگرتووە، ئەو موڵکانە بەشێکیان خاوەندارێتیان بۆ بانکی رافیدەین دەگەڕێتەوە و هیچ جۆرە دەستبەسەرداگرتنێکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر نییە، ئەو سەرچاوەیە گوتی: "هەر کاتێک بانکی رافیدەین لقی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە دەچێتەوە ئەو باڵەخانە و شوێنانە و بەهیچ شێوەیەک دەستیان بەسەردا نەگیراوە."
 
بانکی رافیدەین، بانکێکی حکومیی عێراقە، لەساڵی 1941 دامەزراوە، 164 لقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەیە، پێشتر لە هەرێمی کوردستان چەندین لقی هەبوو، بەڵام لەدوای ساڵی 1991ەوە کارەکانیان راگرت، ماوەیەکە ژمارەیەک پەرلەمانتار لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی لقی ئەو بانکە و بانکەکانی دیکەی حکومەتی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە قەرز و پێشینەکانی سوودمەندبن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.