لە شاری سەقز دژی لەسێدارەدان كۆبوونەوەی نارەزایی ئەنجام دەدرێت

06-11-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەقز ناڕەزایی دژی لەسێدارەدان
A+ A-
رووداو- سەقز

لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد، لە کاژێر ٥ی دوانیوەڕۆوە کۆبوونەوەی جەماوەری لە گۆڕەپانی هەڵۆی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت و بەپێی زانیارییەكانی رووداویش دەنگی تەقە بیستراوە.

ئەو نارەزایەتییە تاوەكو کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش چەندین کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە نێو شاری سەقزدا بڵاوەیان پێکراوە.

خۆپێشاندەران دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" دەڵێنەوە و داوا دەکەن لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد بوەستێت.

رۆژی سێشەممەش لە شاری مەریوان، خۆپێشاندانێک دژ بە لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد بەڕێوەچوو. لەو خۆپێشاندانەشدا چەندین کەس دەستگیر کران.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو، سێ زیندانی سیاسی کورد بە نێوەکانی حەبیبوڵڵا لەتیفی‌ پوور، رەزا ئیسماعیلی و شێرکۆ مەعارفی لە زیندانەکانی ورمێ، سەڵماس و سەقز لەسێدارە دران.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە