رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمانەی بەغدا بڕیاریدا بە نەخشاندنی وێنەی ئەدیبان، ھونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکانی عێراق لەسەر شەقامەکانی شارەکە، لە ناوچەی سەرافییە لەسەر شەقامێک وێنەی گۆرانی شاعیر نەخشێندراوە.
گۆران کە شاعیرێکی دیاری کوردە کە لە قۆناخێکی ژیانیدا لە بەغدا ژیاوە و بەرپرسیارێتیی ئیداریشی هەبووە. هاوکات رۆڵ و کاریگەریی گەورەی هەبووە لەبواری پێشخستنی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردیدا.
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران لە ساڵی 1904 لە هەڵەبجە لەدایکبووە و لە ساڵی 1962 کۆچی دواییکردووە.