حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

07-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە کۆدەبنەوە و بابەتی پەیوەست بە دارایی و مووچە تاوتوێ دەکەن.
 
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆبوونەوەکەی سبەی تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و بابەتە داراییەکان".
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە روو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و راپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مامۆستایەک لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە سلێمانی لەنێو پۆل وانە دەڵێتەوە. وێنە: رووداو

لە ئەفریقیا و ئاسیاوە بۆ سلێمانی؛ منداڵانی بیانی کولتوور و زمانی کوردی دەخوێنن

لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شوەیفات لە شاری سلێمانی، منداڵانی وڵاتانی جیاوازی جیهان، سەرەڕای جیاوازیی رەنگ، نەتەوە و رەگەزیان، زمانی کوردی وەک وانەیەکی سەرەکی دەخوێنن و هەر لە قۆناخی یەکەمی بنەڕەتییەوە تێکەڵ بە زمان و کولتووری کوردستان دەکرێن