قۆناخی دووەمی هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان زیانمەند بوون.
هاوکارییەکە لەلایەن رووداوەوە کۆکراوەتەوە و بڕەکەی 919 ملیۆن و 350 هەزار دینارە و بەسەر خاوەنی 694 ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتووی لافاو دابەشدەکرێت. کەمترین بڕی هاوکارییەکە 100 هەزار دینار و زۆرترین 15 ملیۆن دینارە.
لەم وێنانەی تۆڕی میدیایی رووداو دەردەکەوێت، دەیان کەس نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان.
بەشێک لە زیانبەرکەوتووان، بڕی هاوکارییەکانیان پێ زۆربوو و دەیانەویست هەندێکی بۆ بۆردی هاوکاریکردنەکە بگەڕێننەوە.