رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لۆید ئۆستن گوتی، "پێویستە سەرکردەکانی کورد ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و یەکبگرن."
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و لۆید ئۆستن لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا. لەدوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان ئاشکرا کرد.
نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان باسی لە کۆبوونەوەکە کرد و گوتی، "هاوڕابووين كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى و ئابوورى بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت."
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دووپات‌مان كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت."
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، "پێویستە سەرکردەکانی کورد ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و یەکبگرن بۆ بونیادنانی هەرێمێکی سەلامەت و خۆشگوزەرانی کوردستانی عێراق."
لە پەیامێکیشدا بۆ بەغدا و هەولێر، لۆید ئۆستن گوتی، "بۆ ئەوەی وڵاتی عێراق بە توانای تەواوی خۆی بگات؛ پێویستە هەولێر و بەغدا پێکەوە کاربکەن لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان."
دەقی گوتەکانی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رۆژ باش، زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره پێشوازى له به‌ڕێز لۆيد ئۆستن، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا و دۆستى دێرينى گه‌لى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م. بێگومان هاتنی بەڕێزیان په‌يامێكى گرنگ و روونى دڵنياكردنهوه و پشتگيريى ئه‌مريكايه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشمان هه‌بوو. باسمان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كرد. جه‌ختمان له پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر. هه‌روه‌ها باسمان له گرنگيى هاريكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
جه‌ختمان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دۆست له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه. دڵنيامان كرده‌وه كه سوورين له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌میان تێده‌په‌ڕێنين. هه‌روه‌ها له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يهكڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
هاوڕابووين كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى و ئابوورى بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت. هاوڕابووين له‌سه‌ر گرنگيى پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كاركردنى پێكه‌وه‌ى هاوبه‌شمان له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى. هه‌روه‌ها دووپات‌مان كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت.
جه‌نابى وه‌زير،
دووباره زۆر زۆر به‌خێربێن بۆ هه‌ولێر، سوپاسى رۆڵى تايبه‌تى جه‌نابتان ده‌كه‌ين له هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه. سوپاسى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان. ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمریكا كۆمانده‌كاته‌وه. پێكه‌وه ده‌توانين ئارامى و سهقامگيريى عێراق و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بپارێزن.
زۆر سوپاس بۆ هاتنتان، رۆژێكى خۆش.
دەقی گوتەکانی لۆيد ئۆستن، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا
بەڕێز سەرۆک، خۆشحاڵ بووم بە بینینتان ئەمڕۆ؛ هەروەها خۆشحاڵ بووم کە جارێکی دیکە هاتمەوە هەولێر. ماوەی چەندین دەیەیە ئێمە شان بە شانی یەکدی کارمان کردووە، لەوانەش لە هەندێ کاتی زۆر زۆر سەختدا؛ لە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی نەوای ئارامەوە تاوەکو دەگاتە شەڕی بەردەوام و هاوبەشی ئێمە دژی داعش. بە پێکەوە کارکردن، ئەمریکا و عێراق و لەنێویدا هەرێمی کوردستانی عێراق، خەباتێکی گەورەیان بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی خاکی عێراق کردووە. لە رێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، زیاتر لە 50 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان لە کابووسی داعش رزگارکردووە و زیاتر لە 4.5 عێراقیمان ئازادکردووە. بۆیە رێگەم بدەن ستاییشی ئەو رۆڵە گرانبەهایە بکەم کە پێشمەرگەی کورد وەک بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گێڕایان. پێویستە تیشک بخەمە سەر ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوکاریی حکومەتی عێراق لە عێراق ماونەتەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە شەڕی دژی داعش بە سەرکردایەتیی عێراق بکەن. ئێمە دڵخۆشین بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانتان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی عێراق. هەروەها دەمەوێت پشتیوانیی خۆم بۆ ئەو یاداشتەی لێکتێگەیشتنە دەرببڕم کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ساڵی رابردوو لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەتان واژۆیکرد. ئەو یاداشتە جەخت لە ئامادەیی ئێمە دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە دابینکردنی یارمەتیی ئەمنی بۆ هێزەکانتان، لە کاتێکدا کە پێکەوە کار لەسەر چاکسازیی دامەزراوەیی دەکەین. داعش هێشتاش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و بژێوی هاووڵاتییانی عێراق. بۆیە بەردەوامبوونی پێکەوەکارکردنمان گرنگە، بەهەمان شێوەی هاوئاهەنگیی پێشمەرگەی کورد لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە نێویشیاندا لەسەر لیوا هاوبەشەکان. بەداخەوە، داعش تاکە هەڕەشە نییە کە ئەم هەرێمە رووبەڕووی دەبێتەوە. ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە لەو دیوی سنوورەوە لە لایەن ئێرانەوە دەکرێن. ئەم هێرشانە سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن، ژیانی خەڵکی عێراق دەخەنە مەترسییەوە و دەبنە بەربەست لە بەردەم خەڵکی عێراق. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی عێراق. بۆ ئەوەی وڵاتی عێراق بە توانای تەواوی خۆی بگات؛ پێویستە هەولێر و بەغدا پێکەوە کاربکەن لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندا. هەروەها پێویستە سەرکردەکانی کورد ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و یەکبگرن بۆ بونیادنانی هەرێمێکی سەلامەت و خۆشگوزەرانی کوردستانی عێراق. دووبارە سوپاس بەڕێز سەرۆک بۆ ئێوە و تیمەکەتان لە بەرامبەر پێشوازیکردنتان لە ئێمە. هەروەها سوپاس بۆ ئەو گفتوگۆ مەزنەی کە ئەمڕۆ هەمانبوو. چاومان لەوەیە هاوبەشییەکەمان تەنانەت بەهێزتریش بکەین.

