رووداو - هەولێر
لەسەر پۆستەری كاندیدەكانی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، جگە لە بەڵێنی زۆر و گەورە كە هەندێك خەڵك هەرزوو ئەو بەڵێنانەیان بە "درۆی نیسان" وەسفكرد، شتی سەیر و سەمەرەش دەبینرێن. وەكو دانانی دوو وێنە لەسەر یەك پۆستەر. پاشناوی سەیر و پۆستەری بێ وێنەی كاندید و قسەكردن بەناوی پێغەمبەری ئیسلام و بەڵێنی دانەخستی مۆبایل و ژمارە نەگۆڕین دوای دەرچوون و ...هتد.
كامیان كاندیدن؟
لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دیاردەیەكی نوێ بەرچاو دەكەوێت، ئەویش دانانی وێنەی خەڵكی دیكەیە لەگەڵ وێنەی كاندید. ئەو حاڵەتەش لە نێو لیستەكانی بەغدا زیاتر بەرچاوە، بە تایبەتی كاندیدەكانی ئەیاد عەللاوی و ئیبراهیم جەعفەری كە وێنەی ئەو دوو سەركردەیەیان لەگەڵ وێنەی خۆیان داناوە لەسەر پۆستەرەكانیان.
بەڵام لە هەمووان سەیرتر كاندیدێكی پارتییە لە شاری كەركووك بەناوی سەلاحەددین فەخرەدین زەندی كە وێنەی لەگەڵ كەسایەتیەكی بنەماڵەكەی گرتووە و كردوویەتی بە پۆستەر. پۆستەری ئەو كاندیدە بووە جێی سەرسوڕمانی خەڵك و لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە هەندێ كەس پرسیویانە "ئەرێ كامیان كاندیدەكەن؟".
سێ كاندیدی یەكێتی نیشتمانیش وێنەی منداڵەكانی خۆشیان لە پۆستەرەكان داوە: رێبینی خوێندنكاران، كاندیدی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و دادە هاژە شێخ حەسەن نۆدێی، بۆ ئەنجومەنی نوێنەران. دكتۆر بەحری حەسەن خۆشناویش كە كاندیدی یەكێتییە بۆ پەرلەمانی عێراق، جگە لە وێنەی دوو منداڵەكەی، تۆپێكیشی بەدەستەوە گرتووە.
UNیش كاندیدە
زۆربەی كاندیدەكانی یەكێتی بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی پاشناوی سەیریان هەیە كە زیاتر پەیوەندی بە پیشەكەیانەوە هەیە. لەوانە: جەزای ساز كە وێنەیەكی بە ئامێری سازەكەیەوە داناوەو زیاتر بە ئەندامی كامگاران دەچێ. دارا حەسەن، بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی كە لە سلێمانی بە "پیاوی بارانەكە" ناسراوە، وێنەی پەڵە هەورێك و بروسكەیەكی لەسەر دەستی خۆی داناوە، وەك ئەوەی بڵێت: "ئەی جوتیارینە ئەگەر دەنگم پێبدەن بارانتان بۆ دەبارێنم".
لە نێو كاندیدەكانی یەكێتیدا پاشناوی دیكەش دەبینرێن كە جێی سەرسوڕمانن، لەوانە: بەسۆزی دۆستی ژینگە، رێبینی خوێندكاران، شێخ تەهای UN، پشتیوانی خانەنشین، رووناك بۆمبا، دڵشادی بەیتەرە، لەیلای ژنان، شادانی بەڕێوەبەری ئەنفالكراوان!. شكۆفەی ژینگە، سەفین حوسێن بلۆك و جوامێری پێشمەرگە دێرینەكان.
لەنێو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا ئەو جۆرە كاندیدانە هەن، بۆ نموونە جوان مەهدی عابد، كە كاندیدە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆی بە "جوانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سەلاحەددین" ناساندووە.
پۆستەری بێ كاندید
كاندیدێكی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەناوی نەسرین سابیر بڵباس، هیچ وێنەیەك لەسەر پۆستەرەكانی نییە. رۆژنامەنووسێك لە كۆمێنتێكدا لە فەیسبووك نووسیبووی "پێدەچێت ئەم خوشكە سەلەفی بێت و حەز نەكات وێنەی بڵاوبكاتەوە".
هەروەها كاندیدێكی لیستەكەی مالیكیش بۆ پەرلەمان بەناوی نەوال ساد تەقی ئەلئەعرەجی، پۆستەرەكانی بێ وێنەن.
هەر لە لیستەكەی سەرۆك وەزیراندا كاندیدێك بەناوی خەولە مەنفا جەودە (دایكی عەلی) لە جیاتی وێنەی خۆی وێنەی براكەی داناوە و نووسیویشیەتی كە من خوشكی حاجی فڵانم.
شەهیدان و ئەنفالكراوانیش دەنگ دەدەن
پەلەكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن، یان نەشارەزایی لە زمان، لیست و قەوارەكانی خستووەتە هەڵەی گەورەوە، بەو هۆیەشەوە بوونەتە مایەی نوكتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان فلێكسێكی هەڵواسیوە كە تێیدا نووسراوە "هەوڵدەدەین بۆ باشتركردنی باری گوزەرانی شەهید و ئەنفال". دیارە مەبەستیان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانە.
هەروەها كاندیدێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەناوی گوڵاڵە سدیق كە بە قسەی خۆی شارەزایی هەیە لە بواری دارایی و بانك، لەجیاتی "دارایی" نووسیویەتی "دارای". لەڕووی زمانەوانییەوە نزیكەی 90%ی كاندیدی سەرجەم لیستەكان حاڵیان شڕە. زۆربەیان ناوی خۆیان بە كوردی نووسیوە و هی باوكیان بە عەرەبی، یان بە پێچەوانەوە.
مۆبایل داناخەن و ژمارەكەیان ناگۆڕن
پێدەچێت هەندێك لە كاندیدەكان زۆریان گلەیی و گازاندە بیستبێت لەبارەی وەڵامنەدانەوەی تەلەفۆنی بەرپرسان و پەرلەمانتاران. ئەوان دەیانەوێت بە توانجدان لەوانەی پێشووی خۆیان، سۆزی خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن.
بەشارەت رەزا، كە لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی كاندید كردووە، لەسەر پۆستەرەكەی خۆی نووسیوە "دڵنیا بە مۆبایلەكەم داناخەم و ژمارەكەم ناگۆڕم"!
هەروەها موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە سلێمانی لەسەر پۆستەرەكانی نووسیوە "بەڵێن دەدەم كە ژمارەكەم ناگۆڕم و مۆبایلەكەشم داناخەم"!
رابیعەی عەدەوی لە كوردستانە!
هاوسۆزیی هەندێك لە یەكگرتووەكان بۆ ئیخوانی میسر گەیشتە سەر پۆستەرەكانی هەڵبژاردنیش. یەحیا نەوزەر جاف، كە كاندیدی ژمارە پەنجای یەكگرتووە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وێنەیەكی خۆی لەسەر پۆستەرەكانی داوە كە چوار پەنجەی بەرز كردووەتەوە وەك ئاماژەیەك بۆ گۆڕەپانی رابیعەی عەدەوی لە میسر، ئەو مەیدانەی دوای لەسەركار لادانی محەممەد مورسی بووە شوێنی خۆپێشدانی ئیخوانەكانی میسر و ئەو چوار پەنجەیەش بووە نیشانە.
پێغەمبەر داوای لێكردووە!
رەنگە سەمەرەترین پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن پۆستی كاندیدێكی ئیئتیلافی عەرەبی بێت بە ناوی مۆفەق تەها محەممەد سەعید ئەلعوبەیدی.
ئەو كاندیدە وێنەی قورئانی لەسەر پۆستەرەكەی خۆی داوە و نووسیویەتی "سوێند بەخودا خۆم كاندید كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بە فەرمانی پێغەمبەری خودا".
ئەو هەڵبژاردنە هەر لە ئێستاوە بەخشینەوەشی تێكەوتووە، كاندیدێكی (ائتلاف نعمل للعراق) بەناوی زەهراوی ماشاف عباس خەلەف ئەلكەعبی، مریشكی سوورەوەكراوی دابەشكردووە و پۆستكارتێكی خۆیشی خستووەتە ناوی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ