لە ئامەد پیاوێک کە بە بیانووی وێنەگرتنی دایک و کچێک کوژرا، دەرکەوت بێتاوانە

07-04-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکشەممەی رابردوو  27-3-2022 لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، هاونیشتمانییەکی تەمەن 40 ساڵ بە ناوی ئەرگیون ئارسڵان تۆمەتبارکرا بەوەی گوایە وێنەی دایک و کچێکی گرتووە. ئارسڵان لەلایەن گرووپێک گەنج و منداڵەوە بە چەقۆ لە سێ شوێنی جەستەیەوە بریندارکرا و گیانی لەدەستدا. بەڵام دواتر دەرکەوت بێتاوانە.
 
رووداوەکە لە پارکی ئانزەلە لە سووری ئامەدی باکووری کوردستان روویدا. دوای ئەوەی پۆلیسی ئامەد دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، دەرکەوت ئەوەی وێنەی ئەو کچ و دایکەی گرتووە، گەنجێک بووە نەک ئەرگیون ئارسڵان. کچ و دایکەکە لەلایەن پۆلیسەوە وێنەی ئارسڵانیان نیشاندراوە، بەڵام گوتوویانە کە ئەو کەسە نەبووە وێنەی ئەوانی گرتووە.
 
عەزیزە ئارسڵان، هاوژینی ئەرگیون ئارسڵان بە پۆلیسی گوت:"هاوژینەکەم بوختانی بۆ هەڵبەستراوە، ئەو لەبەر ئەوەی لە سوور گەورەببوو زۆر جار سەردانی ئەوێی دەکرد. ئەو رۆژە بەڕۆژووبوو و دوای ئەوەی نوێژی نیوەڕۆی کرد لە ماڵ دەرچوو. من 19 ساڵە هاوژینی ئەوم هیچ کات کارێکی وەهام لێ نەبینیوە کە باسی لێوە دەکەن".
 
پۆلیسی ئامەد حەوت کەسی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە ناوچەی سووری ئامەد دەستگیرکرد و بە بریاری دادوەر سێ لەو دەستگیرکراوانە بەناوەکانی (س. د. تەمەن 16 ساڵ)، (ئـ. هـ. تەمەن 16 ساڵ) و (باران ئەرەن، تەمەن 23 ساڵ) خرانە گرتووخانە. 
 
ئەرگیون ئارسڵان ئەو کاتەی لەلایەن گرووپێک منداڵ و گەنجەوە بە چەقۆ لێیدرا، بە کۆڵانەکانی سووردا گەڕێندرا. ئەو ساتە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکرا و بڵاوکرایەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ئەرگیون ئارسڵان بە برینداری بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێندرێت. دوای ئەوەی خوێنی زۆری لەبەر دەڕوات دەکەوێتە سەر زەوی. هەرچەندە ئەمبوڵانس دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانلەدەستدەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەفرەزەیەکی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

پۆلیسی هەولێر: رێگە نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات

پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کەیسی میران بەکر بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنەبەر بۆ دەرخستنی راستی.