کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وێنەی کۆبوونەوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

کوردستان

واشنتن پشتیوانی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

راوچی حەسەن

راوچی حەسەن

07-04-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
راوچی حەسەن
راوچی حەسەن07-04-2023

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کردووە و پشتیوانی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە. 
 
رۆژی هەینی 7-4-2023 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان "لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق."
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوەدا، "ئەو پێشکەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی هاتوونەتە ئاراوە، بنەمای سەردەمێکی نوێی هەماهەنگی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت."
 
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کراوە. 
 
دوای 11 رۆژ لە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، رۆژی سێشەممە 04-04-2023 رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا واژۆ کرا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێککەوتنەکە "دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لەنێوان هەولێر و بەغدا."

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە