رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر، درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک کەوت و بەهۆیەوە خۆی و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستدا. دوو منداڵی سێ و پێنج ساڵانیان لەدوای خۆیان جێهێشت.
وێنەکان وێرانکاریی ماڵەکەی دەردەخەن، بووکەڵە و نەعلی منداڵەکانی لەگەڵ داروپەردوو و کەلوپەلی نێو ماڵەکەیان تێکەڵ بوون.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەهید مووسا ئەندامی هێزەکانی پێشمەرگەیە و لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر کرابوون، ماڵەکەیان بە ئامانج گیراوە.