رابیعە خانی هاوژینی حەسەن زیرەک کۆچی دواییکرد

07-06-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رابیعە خان، دوایین هاوژینی هونەرمەندی نێوداری کورد حەسەن زیرەک لە شاری سەقز کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-06-2023، رابیعە خان، دوایین هاوژینی هونەرمەندی نێوداری کورد حەسەن زیرەک بە نەخۆشیی خوێنبەربوونی گەدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز کۆچی دواییکرد.
 
رابیعە خان پێنجەم هاوژینی حەسەن زیرەک بووە و 11 ساڵ لەلای حەسەن زیرەک بووە. تاوەکو حەسەن زیرەک کۆچی دواییکرد، لەگەڵ ئەودا ژیاوە.
 
رابیعە خان، ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی بەشداری لە یادی 50 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەکدا کرد. ئەو سەبارەت بە ناسینی حەسەن زیرەک گوتبووی، لە زەماوەندێکدا ناسیویەتی و عاشقی بووە، دواتر شووی پێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی.

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.