لە هەولێر کەسێک مۆخی خۆی بە برایەکی دەبەخشێت

07-08-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

گەنجێکی شاری هەولێر تووشی شێرپەنجە بووە و برایەکی مۆخی خۆی پێدەبەخشێت. گەنجە بەخشەرەکە دەڵێت: "جگە لەوەی برامە، ئەوەی دەیکەم کارێکی مرۆییشە."

کەریمخان شێرکۆ، کتێبفرۆشێکی شاری هەولێرە، براکەی تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و پێوستی بە گۆڕینی مۆخی ئێسکە. کەریم شێرکۆ بە رووداوی گوت: "دوای ئەوەی دکتۆر پێیڕاگەیاندین دەبێ خوشک و براکانی مۆخ بە براکەم ببەخشن، من دەستپێشخەریم کرد."
 
بە گوتەی خۆی، کەریمخان نەخۆشیی پەستانی خوێن و گورچیلەی هەیە، بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر و دەڵێت: "سڵ لە کاری مرۆیی ناکەمەوە."
 
کەریمخان شێرکۆ لەبارەی کاتی چاندنی مۆخەوە گوتی: "رۆژی یەکشەممە سەرەتا دەرزی بەرگریمان لێدەدەن و دواتر کەرەنتینە دەکرێین. دوای پێنج رۆژ کە بەرگریمان بەرزبووەوە، مۆخەکەی پێشکێش دەکەم. دواتر پێویستە دووبارە من کەرەنتین بکرێمەوە، چونکە بەرگریی لەشم دادەبەزێت و پێویستە لە خەڵک دوور بم. رۆژی چوارشەممەیش مۆخ بۆ دیاریی برام دەچێندرێت."
 
کەریمخان شێرکۆ گوتی: "دکتۆرەکان دەڵێن پێویستە ماوەیەک رۆژانە و دواتر هەفتانە، پاشانیش ساڵانە بچمە تاقیگە و پشکنین بۆ خۆم بکەم و ئاگاداری بەرگریی لەشم بم".
 
کەریمخان شێرکۆ و دیاریی برای، لە نەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی کەرەنتین کراون و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو چاندنی مۆخ و گواستنەوەکەیان بۆ بکرێت. کەریمخان تەمەنی 35 ساڵە، خێزاندارە و کچێک و کوڕێکی هەیە. دیاریش تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە؛ سێ کوڕی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە