ڤیدیۆ؛ ساتی شەڕی نێو بەنزینخانەکە و کوشتنی سێ کەسەکەی هەولێر

07-08-2025
ساتی شەڕی نێو بەنزینخانەکە
ساتی شەڕی نێو بەنزینخانەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دیمەنی ساتی شەڕەکەی شەوی رابردووی نێو بەنزینخانەیەکی هەولێر بڵاوبووەوە کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران. 
 
چیرۆکی رووداوەکە بەمشێوەیە بوو؛ "دوو کەس دەچنە بەنزینخانەیەک لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان، لە کاتی پڕکردنەوەی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە کەمێکی لێ دەڕژێت، کارمەندی بەنزینخانەکە داوای پارەی بەنزینە رژاوەکەی کردووە لەگەڵ ئەوەی کە کراوەتە ئۆتۆمبێلەکەوە کە بڕی هەمووی 52 هەزار دینار بووە."
 
بەو هۆکارە دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروست دەبێت و شایەتحاڵان دەڵێن، تەنیا هەندێک پاڵپاڵێن روویداوە، بەڵام دواتر کارمەندی بەنزینخانەکە دەچێت، چەکێکی کڵاشینکۆڤ دەهێنێت و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەکات.
 
لە رووداوەکەدا دوو کەسەکە دەکوژرێن و لە دەرەوەی بەنزینخانەکەش گوللـەیەک بە هاونیشتمانییەک دەکەوێ و گیان لەدەستدەدات.
 
ڤیدیۆی ساتی رووداوەکە ببینن: 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.