رووداو - سلێمانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە سلێمانی کۆبووەوە، لە دوای کۆبوونەوەکەش ئوسامە نوجەیفی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی دوای گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نابێت پەنا بۆ سزادان و گەمارۆدان ببردرێت"
ئەمڕۆ (شەممە، 7-10-2017) مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق، بۆ یەکەمجار لە دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی کۆبووەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکەش ئوسامە نوجەیفی لە بارەی گشتپرسیی سەربەخۆییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێویستە چارەسەری عێراقییانە بۆ کێشەکان بدۆزینەوە... دەتوانین هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێش دڵنیابکەینەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان".
ئوسامە نوجەیفی جەختیشی کردەوە لەوەی "کێشەکان دەستووری و یاسایین و کەڵەکەبوون. زیاتر لە 10 ساڵە کێشەکان بەبێ چارەسەر ماونەتەوە"، راشیگەیاند " پاشگەزبوونەوەم لە بارزانی گوێ لێ نەبووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ