بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە بەغدا: لە 45 کارمەند تەنیا خۆم و جێگرەکەم کوردی دەزانین

07-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، لە ساڵی 2012وە هیچ کارمەندێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دانەمەزراوە. دەشڵێت، لە 45 کارمەند تەنیا خۆی و جێگرەکەی کوردی دەزانن.
 
رۆژی پێنجشەممە 07-12-2023، سەنا هیدایەت گەرمیانی، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 2012وە هیچ کەسێک لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی دانەمەزراوە، لە یاسای بودجەی گشتی عێراق 2023،2024 و 2025 هیچ دامەزراندێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تەرخان نەکراوە".
 
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتی، "بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی 45 فەرمانبەری هەیە، کە 41 فەرمانبەری عەرەبن و کوردی نازانن، دوو فەرمانبەری کوردی فەیلین و ئەوانیش کوردی نازانن، تەنیا خۆم و جێگرەکەم لەو بەڕێوەبەرایەتییە کوردی دەزانین".
 
پێشتر لە 22ی ئەیلوولی 2023، ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خوێندنی کوردیمان هەیە، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە. خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بەغدا و هەموو پارێزگاکانی دیکەش هەیە، دامەزراندنی مامۆستایانی کورد هەیە کە تایبەتن بە خوێندنی کوردی، هیچ بەربەست یان کێشەیەک لەم رووەوە نییە".
 
زیاتر لە 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕاوەکان بەگشتی و بە تایبەت لە کەرکووک، شنگال و خانەقین لە قوتابخانە کوردییەکان وانە دەڵێنەوە. مووچە، پەرتووک و هەموو شایستە و پێداویستییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابیندەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.