لە سلێمانی 109 منداڵ لە خانەی بێسەرپەرشتان دەژین

08-02-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
لە دوو مانگی رابردووشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 منداڵ براونەتە خانەی بێسەرپەرشتان
لە دوو مانگی رابردووشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 منداڵ براونەتە خانەی بێسەرپەرشتان
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

خانەی بێسەرپەرشتان لە سلێمانی بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشتی لەخۆگرتووە و لە خانەکە جێیاندەکاتەوە، ئێستا ژمارەی منداڵەکان گەیشتووەتە 109 منداڵ کە 73 کوڕن و 39 کچن.


خانەکە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و ئەرکی بەخێوکردنی ئەو منداڵانەی لەخۆگرتووە کە دایک و باوکیان لەیەکدی جیابوونەتەوە یاخود کێشەی خێزانیان هەیە و ناتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن.

خانەکە منداڵانی تەمەن خوار چوار ساڵی لەخۆدەگرێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هێنانی منداڵان بۆ خانەکە، ئێستا بەشێکی تایبەت بە منداڵانی خواروو تەمەن چوار ساڵی کراوەتەوە، لە دوو مانگی رابردووشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 منداڵ براونەتە خانەی بێسەرپەرشتان.



پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە