لە سلێمانی بەڵێندەرێکی عەرەب نزیکەی یەک ملیار دیناری خەڵک دەبات

30-09-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڵێندەرێکی بە رەچەڵەک عەرەب، لە شاری سلێمانی فێڵ لە چەندین هاونیشتمانی دەکات و زیاتر لە 10 هەزار دۆلاریان دەبات، دواتر لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت.
 
شەممە، 30-09-2023 ئەحمەد حەمەڕەشید، مەندووب لە کۆمپانیایەکی کۆنکرێتی خانووبەرە بە رووداوی گوت "چەند رۆژێک لەمەوبەر هەیکەلی خانوویەکم بەرچاوکەوت کە خەریکی دروستکردنی بوون، منیش کارتی کۆمپانیاکەم بە بەڵێندەرەکە دا بۆ ئەوەی ئەرکی تێکردنی بنمیچی خانووەکە بگرینە ئەستۆ و رێککەوتین، دوای ئەوەی چیمەنتۆکەم تێکرد، پێی گوتم رۆژی پێنجشەممە پارەکەت پێدەدەم، بەڵام بردی و نەیدامەوە."
 
بەڵێندەرەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی بەغدایە، ناوی (ف.ف.م.)ـە. سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە."
 
ئەحمەد حەمەڕەشید دەڵێت "ئەو بەڵێندەرە هیچ کەفیلێکی نەبوو، دوای ئەوەی کارەکەیان بۆ دەکرد، دەیگوت فڵان رۆژ پارەکەی دەدەم، تاوەکو ئێستا بەوجۆرە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری لە 15 کەس بردووە"، بەڵام ئەو کەسانەی پارەیان بردراوە دەڵێن "وا مەزەندە دەکرێت (ف.ف.) بایی زیاتر لە یەک ملیار دینار پارەی خەڵکی سلێمانی خواردبێت، بەشێکی کەمی ئیشی خانووەکانی کردووە، کە زۆربەی هەر بنچینەکەی بۆ دروستکردوون و جێی هێشتوون."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر موڵکی ئەو بەڵێندەرەدا گرتووە و ئامادە نەبووە بە کەفالەتیش ئازادی بکات.
 
ئەو کەسانەی پارەیان لەلایەن ئەو بەڵێندەرەوە براوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن "(ف.ف.) جگە لەوەی پارەی خانووەکانی خواردووە، هاوکات ئەو کرێکارانەشی کە هێناونی بۆ ئەوەی بەشێکی ئیشەکانیان پێ بکات، بە قەرز هێناونی و پارەی بە کەسیان نەداوە. ئەندازیار، کرێکار، نەخشەسازی بینا، شارەزای بواری کارەبایی و بۆڕی ئاوی هێناوە و بە قەرز کاری پێکردوون، هێشتا پارەی هیچیانی نەداوە."
 
لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە بەڵێندەرەکە "چیمەنتۆ، شیش، لم، بلۆک و هەموو کەرەستەکانی دیکەی بیناسازی بە قەرز لە سلێمانی کڕیوە و پارەی نەداوە، ئێستا دەیان کەس سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە و داوای پارەی کەرەستەکانیان دەکەن."
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن