سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەست ئاشتی، ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بهێنێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت".
 
سەرۆک بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
 
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێت، "[ئاگربەستەکە] ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە. بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی هەولێر، ئەمریکا و ئێران ئاگربەستێکی دوو هەفتەییان راگەیاند.
 
بڕیارە لەو دوو هەفتەیەدا، کار بکەن بۆ رێککەوتنێکی یەکجاری لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دوای هێرشێکی درۆنی بۆسەر کارگەیەکی رۆنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر

‎ئاماری 40 رۆژ جەنگ؛ هەرێمی كوردستان بە 703 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری

‎بەگوێرەی دوایین ئاماری تۆڕی میدیایی رووداو کە رۆژانە تۆماری دەکات، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و پێش ئاگربەست، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 700 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری