گالەری

 
ئەمڕۆ ھەینی 08-07-2022 کاژێر 20:00 لە سیتی سینەما فیلمی تەمی بابا بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو نمایشکرا. سەرەتا ستافی فیلمەکە و سپۆنسەر و بەشێک لە میوانان بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین.
 
فیلمی سینەمایی "تەمی بابا" لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە و هەریەک لە شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست محەممەد، هەردی سەلامی، شوان کەریم، هەژان هێرش، کاڵێ ئازاد و کاردۆ عەزیز رۆڵی تێدا دەگێڕن.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەشتی پێنج کەس بۆ توونی بابا دەکات، سەرەتای گەشتەکەیان بە رووداوێکی نەخوازراو دەستپێدەکات، کۆتاییەکەشی بە ململانێی نێو ئەو پێنج کەسە کۆتایی دێت.