رووداو- ئاژانسەکان
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په) کە لە سێیەمین راپرسی رووداودا وەک کەسایەتی گەنجی ساڵی 2015 هەڵبژێردرا، ئاشكرایكرد، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ی لێگرتووه‌و پێی گوتووه "درۆگبا له تۆ باشتره چونكه تۆ راده‌كه‌یت و ئه‌و گۆڵ ده‌كات".
ده‌میرتاش له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یەکێک لە بەناوبانگترین که‌ناڵەکانی سوید، ئاماژەی بە یه‌كێك له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌ڵان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کردووە کە ره‌خنه‌ی لێگرتووه و دەڵێت: "جارێكیان ره‌خنه‌ی له شێوازی سیاسه‌تكردنم گرت و پێی گوتم تۆ سیاسه‌تڤانێكی به‌ئه‌مه‌كیت رێزم بۆ شێوازی سیاسه‌تكردنت هه‌یه، به‌ڵام تۆ زۆر راده‌كه‌یت زۆر مانۆڕ ده‌كه‌یت و خۆت ماندوو ده‌كه‌یت. جیاوازی تۆ و درۆگبا ئه‌وه‌یه تۆ زۆر راده‌كه‌یت كه‌چی ئه‌و گۆڵ ده‌كات. پێویسته له‌مه‌ودوا سیاسه‌تكردن بۆ گۆڵكردن بێت نه‌وه‌ك راكردن. هه‌وڵ بده خاڵه لاوازه‌كانی گۆڵكردن بدۆزیته‌وه، ئه‌وسا سیاسه‌تڤانێكی زۆر سه‌ركه‌وتووت لێده‌رده‌چێت و ئه‌زموونی زۆر به‌ده‌ست دێنیت".
ده‌میرتاش دەربارەی دوایین دیداری لەگەڵ ئۆجەلان دەڵێت: "زیاتر له ساڵێكه دیدارمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام نه‌داوه. 8 جار له‌گه‌ڵی كۆبوومه‌ته‌وه له دورگه‌ی ئیمراڵی. دوایین جار رۆژی 5ی نیسان بوو. ئێستا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌یه بچینه دیداری. باس و خواسی زۆرمان پێكه‌وه كرد و رێنمایی زۆری پێدام. به‌ڕاستی كاریزمایه‌كی كاریگه‌ره‌و كاریگه‌ریشی له‌سه‌رم هه‌یه".
هاوسەرۆکە تەمەن 43 ساڵەکەی هەدەپە، دەربارەی تۆمەتبارکردنی بە "خیانەت" گوتی: "ئەو تۆمەتەیان بەمن داوە. ئێمە خائین نین. ئەردۆغان دەتوانێت لەژێر ناوی سیستەمی کۆماری، تورکیا بەرەوە دیکتاتۆری ببات، بەڵام ئێمە ناتوانین باسی سیستەمی لامەرکەزی بکەین. ئەو هەنگاوانەی ئەردۆغان گەڕانەوەیە بەرەو دواوە".
دەمیرتاش دەربارەی پشتیوانیکردنی لە گرووپە چەکدارەکان دەڵێت: "من نە لەناو شارەکان و نە لە چیاکانیش لەگەڵ شەڕ نیم. دەبێ حکومەت لەجیاتی کۆمەڵکوژی هەوڵی گفتوگۆ بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام حکومەت هیچکات ئامادەی گفتوگۆ نییە. تەنانەت پێش خەندەق لێدانەکانیش، تانک و سوپای تورکیا لەناو شارەکاندا ئۆپەراسیۆنیان دەکرد. دەیان گەنجی کورد کوژراون و شارەکان وێران بوون. ئەو خەندەقانە دژکردەوەن بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکان. پێویستە رێگا بۆ سیاسیەت و گفتوگۆکردن خۆشبکرێت".
هاوسەرۆکی هەدەپە دەربارەی ئەگەری راوەستانی شەڕ و گرژییەکان گوتی: "پێویستە وەڵامی ئەوە لە حکومەتی تورکیا و پەکەکە بپرسن. رەوشەکە مەترسیدارە. زەحمەتە لەماوەیەکی کورت‌دا شەڕ کۆتایی پێبێت. سەرەڕای ئەوەش ئێمە هیوادارین. ئێمە پێویستمان بە ئاشتی و سازانە. پێویستە دەنگی ئەو کەسانەی ئاشتیان دەوێ، بەهێز بکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ