رووداو دیجیتاڵ
لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفر و ناجێگیریی رەوشی کەشوهەواوە، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
ئەمڕۆ هەینی نۆی کانوونی دووەمی 2026 لە پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت، جۆلەمێرگ، دێرسم، مەڵەتی و مووش ـی باکووری کوردستان، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە قوتابخانەکان داخران.
لەو پارێزگایانەی کە پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومەتی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەر کار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێ.
نزیکەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، دوای بەفرەکەش سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و رێگەی سەدان گوند داخراون و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان سەخت بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ