کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان: یەکەم رۆژ باران دەبارێت

09-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
هێمن بابان رەحیم و ئاسۆ سەراوی
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان هەوری تەواو و باران دەبێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دوای نیوەڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارین دەستپێدەکات و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیی ئەوەشی کردووە، "خێرایی با زیاد بکات، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان."
 
لە هەندێک ناوچەى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە) و هەندێک ناوچەى رۆژئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ)، لەگەڵ ئیدارەی راپەڕین و قەزای کۆیە و دەوروبەرى، ئەگەرى لێزمەباران هەیە.
 
پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی رۆژی دووشەممە.
 
هەرچی پەیوەستە بە کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە، 10ی نیسان، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان، کەشناسی پێشبینیی کردووە "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا بارانبارین و هەورە برووسکە لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت، پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
 
پلەکانی گەرماش بە 3 بۆ 5 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ سێشەممە کەمتر دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت: 
 
- هەولێر: 23 پلە 
- سلێمانی: 22 پلە 
- دهۆک: 21 پلە 
- کەرکوک: 25 پلە 
- هەڵەبجە:  22 پلە  
- زاخۆ: 22 پلە 
- سۆران: 17 پلە 
- حاجی ئۆمەران: 10 پلە 
- گەرمیان: 27 پلە 
 
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، لەبارەی کەشی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، بە رووداوی راگەیاند، لە بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژنەوە بارین بە شێوەی بەهاری دەبێت ‌و ‏ناجێگیریی كەشوهەواش تاوەكو رۆژی هەینی بەردەوام ‏دەبێت.
 
ئاسۆ كەمال سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە رۆژانی جەژنیشدا ئاشكرای کرد، "بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، پلەی گەرما لە ‏رۆژانی جەژندا نزم دەبێتەوە بۆ خوار 25 پلە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.