سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بۆ رووداو: مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان خەرجکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بگات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران  و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بگات و دواتر پارەیەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان". 
 
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە بەغدا رایگەیاند، "لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 3 ی هەرێمی کوردستان دراوە و ئاماژە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی نێردرا، تاوەکو پارەکە بخرێتە سەر هەژماری دارایی کوردستان."
 

 

 

رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕی (43،094،141،000) وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەسەن ئازادە، نووسەری کتێبەکە لەگەڵ کوڕەکەیدا

نووسەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نامەی منداڵێکی 12 ساڵان پەیامی ئاشتی دەگەینێتە سەرۆکەکانی جیهان

نووسەرێکی خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سویسرایە، لە رێگەی نوێترین کتێبی خۆیەوە کە بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی نووسراوە، پەیامی "ئاشتی و پاراستنی مافی ژنان و منداڵان ئاراستەی سەرۆک و رێبەرانی جیهان دەکات."