کەشوهەوای سبەی؛ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت و بارانی بەهارە لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت. شارەزایەکی کەشناسییش دەڵێت، شەپۆلەکە هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت. ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. لە هەندێک کاتدا بارانەکە بەشێوەی بارانی بەهاری و گەواڵەبارانی کورتخایەن دەبێت".
 
 لە کاتێکدا هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیر دەبێت، لە هەندێک ناوچەی دیکە ئەگەری لێزمەباران و هەورەبرووسکە هەیە. هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک بەرزدەبێتەوە.
 
بۆ کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە هەندێک کاتدا بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. هاوکات پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، یەک تاوەکو سێ پلە بەرزتر دەبێتەوە.
 
ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی کەشوهەوا بەهاری دەبێت و بەپێی جیاوازیی ناوچەکان ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها ئەگەری نمەباران و لێزمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی دیکەش هەیە".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارین هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت، چونکە بارانی بەهارییە و ئەگەری گۆڕانکاری تێدایە.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە