رووداو-هەولێر
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر بە فڕۆکەی جۆری B52 بارەگاکانی داعش بۆردوومان دەکەن و بەرپرسی میحوەرەکەش دەڵێت "زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر داعش کەوتووە".
عارف تەیفوور، بەرپرسی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە 9-5-2016 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوندەکانی تولەبەن، گەزەکان،شاقووڵی و بەدەنەی گەورە و وەردەک لە میحوەری خازر دەستیان بە بۆردوومانكردنی بنکەکانی داعش کردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر ئەو رێکخراوە کەوتووە.
عارف تەیفوور گوتیشی "ئەو فڕۆکەیەی داعش بۆردوومان دەکات جۆری 52B - ەو، تاوەکو ئێستاش بۆردوومانەکە بەردەوامە".
فڕۆكەی جۆری (B 52):
1. هەشت بزوێنەری بەهێزی هەیە.
2. 1.047 كیلۆمەتر لەكاژێرێكدا دەبڕێت.
3 ـ 85 بۆمب هەڵدەگرێت، كە كێشی هەر بۆمبێكیان 225 كگم، هەروەها توانای هەڵگرتنی 12 بۆمبی لەژێر باڵەكانی هەیە و كێشی هەر یەكێكیان 338 كگم.
4 ـ تیمی فڕۆكەكە لە پێنج كەس پێكدێن: فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان، هونەری چەك، هونەری رادار، هونەری چەكی ئەلیكترۆنی.
5 ـ دووری نێوان باڵەكانی 56.4 مەترە (185 پێ).
6 ـ 12.4 مەتر لەسەر زەوی بەرزە (40 پێ)
7 ـ رووبەری باڵەكانی 370 مەتر چوارگۆشەیە
8 ـ قورسایی بەبێ بار 83.250 كگم
11 ـ بە بارەوە 120.000 كگم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ