گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

قەڵای کەرکووک کە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق و کوردستان، بەڵام دیوارەکانی پیسکراون بە لۆگۆ و درووشمی جیاواز و سیمای شێوێندراوە.
 
رائید عکلە، بەڕێوەبەری شوێنەواری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پیسکردنی قەڵای کەرکووک ئێمەی نیگەران کردووە، بۆیە بڕیامانداوە سەردانی خەڵک بۆ سەر قەڵاکە قەدەخە بکەین. تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدرێت کە سەردانی گۆڕی پێغەمبەر دانیاڵ دەکەن."
 
قەڵای کەرکووک لەلایەن ئاشوور ناسرباڵی دووە، کە پاشای ئاشوورییەکان بووە، پێش نزیکەی سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ بەرگریکردن لە هێرشی سەربازی دروستکراوە. قەڵاکە کۆنترین بەشی شاری کەرکووکە و دەکەوێتە سەر رووباری خاسە کە لەسەر گردێکە و 130 پێ بەرزە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری کەرکووک، بەشێک لەو کارانە بە بەرنامە کراون.