کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گۆرانیبێژێکی منداڵان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

09-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن09-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ


رووداود یجیتاڵ

لانە جەلال، مامۆستا و گۆرانیبێژی منداڵان لەسەر رێگەی هەولێر - شەقڵاوە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، برایەکی دەڵێت: "ئۆتۆمبێلەکەیان حەوت تەقلەی لێداوە".
 
رووداوەکە رۆژی شەممە 09-10-2022 لەسەر رێگەی شەقڵاوە- هەولێر و نزیک سێڕێیانی پیرمام، شەقڵاوە و هەولێر روویداوە. بڕیار جەلال، برای لانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ هەموو خوشک و براکانمان لە شەقڵاوە کۆببووینەوە؛ ئێوارە من زووتر گەڕامەوە و دواتر هاوژینەکەی لانە بە شوێنی لانەدا چووبوو لەکاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبێلەکەیان کە لاندکرۆزەر بووە وەرگەڕاوە و حەوت تەقلەی لێداوە".
 
بەگوتەی بڕیار جەلال، لە رووداوەکەدا لانە جەلال گیانی لەدەستداوە، هاوژینەکەشی بریندار بووە، سەرنشینەکانی دیکە سەلامەتن.
 
لانە جەلال بە چەند گۆرانییەکی منداڵان لە تەمەنی منداڵیدا ناسراو بوو، بەتایبەت گۆرانی "مام عەوڵا مەڕۆ هاتم، شەیدای نوقڵ و نەباتم"، بەهۆی ئەوەوە هەواڵی مردنەکەی کاردانەوە و نیگەرانی هەزاران هاونیشتمانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
 
لانە جەلال ساڵانێکە هیچ گۆرانییەکی تۆمار نەکردووە، بڕیاری برای لەبارەی هۆکاری دوورکەوتنەوەی خوشکەکەی لە گۆرانیگوتن دەڵێت: "ساڵی 2004 برایەکم بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، لەدوای ئەو رووداوەوە لانە لە گۆرانیگوتن دوورکەوتەوە و هیچ گۆرانییەکی نەگوت".
 
لانە جەلال لە دوای ساڵی 1996ـەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کۆیەوە روویان لە هەولێر کردووە و نیشتەجێبوون؛ لانە مامۆستا بووە لەسەر میلاکی پەرەوەردەی دەوروبەری هەولێر و لە کۆمەڵگەی باجگر لە شاری هەولێر دەژیا و دایکی کوڕ و کچێکە.
 
هەر دوێنێ شەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان بەدریک - شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە