گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد و تاوەکو 16ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. لە یەکەم رۆژدا، ئەکتەر، دەرهێنەر و ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتن.
 
فێستیڤاڵەکە بە هاوبەشیی زانکۆی سلێمانی و بە درووشمی (کولتووری کوردی و زمانی دایک)، لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
 
لە یەکەم رۆژدا پێشانگەیەکی شێوەکاری سیرامیک لە رێڕەوی هۆڵەکە کرایەوە. دواتر گرووپی میوزیکیی پاییز بە بەشداریی گۆرانبێژان هەڵبەست، دیلان و رێناس وریا چەند بەرهەمێکیان پێشکێش کرد. 
 
چوار خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی کە بەناوی (ئەحمەد کایا، ته‌های کەریمی، شەهید پەرچەم و خەڵاتی شکۆمەندی) بە چوار کەسایەتی بەخشران.