گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەموو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت لە کاژێر 7:00ی بەیانی کراونەوە و ئامێرەکانی دەنگدان کارا کران. 
 
ژمارەی ئەوانەی لە دەنگدانی تایبەت بەشدارن، زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار دەنگدەرە و پێکهاتوون لە کارمەندانی دەروازەی سنووری، هێزی پێشمەرگە، دەستەی حەشدی شەعبی، هێزی بەرگریی عێراق، هێزی ناوخۆی عێراق و کوردستان هەروەها دژە تیرۆر.
 
جگە لە هێزە ئەمنییەکان، ئاوارەکانیش کە ژمارەیان زیاتر لە 26 هەزار کەسە بەشداریی دەنگدان دەکەن. دوای دەنگدانی تایبەت، کارتی دەنگدان لە کەسەکان وەردەگیرێت.