مەسرور بارزانی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان: بە هانای لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە بچن

09-12-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپاردووە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
 
رۆژی سێشەممە، 9-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی زیانەکانی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.
 
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە".
 
بە گوێرەی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت، لافاوەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە و "زیان بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە".
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکات و دەڵێت: "هاوبەشی خەمیانم"، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێت.
 
سەبارەت بە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان، مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: "وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم راسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکێشیان بکەن".
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/9
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.