رووداو - هەولێر
لە شاری یەکاتیرن بۆرگ لە باشووری رۆژئاوای رووسیا، بە بەشداریی دەیان پەیکەرساز، کێبڕکێیەکی تایبەت بە پەیکەرسازی سەهۆڵ بەڕێوەچوو.
کێبڕکێكە بەبۆنەی کریسمس (یادی لەدایکبوونی مەسیح) سازکرا، کە لەسەر بنەمای رۆژژمێری کڵێساکانی رۆژهەڵات کاتەکەی دیاریکراوە. لەو کێبڕکێیەدا دەیان پەیکەرساز بەشدارییان کرد و چەندین جۆرە پەیکەری سەهۆڵییان خستنەڕوو.
مەترانی یەکاتیرن بۆرگ لەبارەی پێشبڕکێکەوە دەڵێ "تایبەتە بە ئاهەنگی کریسمس. خەڵک تواناکانی خۆیان دەردەخەن، دواتر بە یادەوەری و دڵێکی خۆشەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە. ئێمەش چاوەڕێی ساڵێکی دیکە و کریسمسێکی دیکە دەکەین".
ساڵانە لە شارە جیاجیاکانی رووسیا ئەمجۆرە کێبڕکێیە بەڕێوەدەچێت، تێیدا دەیان پەیکەری سەهۆڵ دروست دەکرێن، کە هەموویان هەڵگری چیرۆک و ئاماژە ئایینییەکانن.
دوای خستنەڕووی پەیکەرەکان و هەڵسەنگاندنی کارەکان، پەیکەرێکی سێرجی پۆتاشێڤ، پەیکەرساز براوە بوو. پەیکەرسازەکە لەمبارەوە دەڵێ "بیرۆکەی کێبڕکێکە لەسەر بنەمای کریسمس دانراوە، پەیکەرەکەی منیش باس لە لەدایکبوونی مەسیح دەکات".
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ