کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرنامەی جڤاکی رادیۆی رووداو رۆژانی شەممە لەکاژێر 15:00 لەلایەن رۆژان ئەبوبەکرەوە پێشکێش دەکرێ

بەرنامەی جڤاکی رادیۆی رووداو رۆژانی شەممە لەکاژێر 15:00 لەلایەن رۆژان ئەبوبەکرەوە پێشکێش دەکرێ

کوردستان

جڤاک؛ هۆکارەکانی خۆکوشتنی گەنجان لە نێو کەمپەکانی کوردانی ئێزدی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-01-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-01-2021

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

رووداو دیجیتاڵ

تەنیا لە ماوەی 8 رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا 5 ئاوارەی شنگال کە لەنێو کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێن خۆیان کوشتوە، زۆربەشیان گەنجن و تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە. هەروەها 4 کەسیش لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک کوژراون. 
 
هەرمان میرزا، وەکیلی میری ئێزدییان لە بەرنامەی جڤاکی رادیۆی رووداو رۆژانی شەممە لەکاژێر 15:00 لەلایەن رۆژان ئەبوبەکرەوە پێشکێش دەکرێ، هۆکاری خۆکوشتنی گەنجانی ئێزدی بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوەو رایگەیاند "دۆخی ئابووری بارگرانی دروستکردووە و ئەو کارەساتەی لەلایەن داعشەوە بەسەر کوردانی ئێزدی هات لە رووی دەروونییەوە کاری تێیانکردووە و وایکردووە پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن".
 
 وەکیلی میری ئێزدیان هەروەها باس لە خراپی رۆڵی سۆشیاڵمیدیا دەکات و دەڵێت، سۆشیاڵمیدیا رۆڵیکی خراپی بینیوە لەوەی گەنجان زیاتر پەنا بۆخۆکوشتن ببەن. 
 
لە دوای ساڵی 2014 و هاتنی داعش بەشی زۆری کوردانی ئێزدی ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون. لە سنووری پازێزگای دهۆک ئێستا 14 کەمپی ئاوارەی  شنگال هەیە و زیاتر لە 28 هەزار ئاوارە لەو کەمپانە دەژین.
 
 ئەکرەم رەشۆ، دانیشتوویەکی کەمپی شاریا کە لەبەرنامەکە بەشداربوو رایگەیاند "کاتێک کەسێک دەیەوێت خۆی بکوژێت پێش دوو مانگ پلانی بۆ داناوە، چونکە هەڵسوکەوتی رۆژانە و نانخواردنی ئەو کەسانە دەگۆڕێت ە دەروونێکی نائارامیان دەبێت".
 
لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی گەنجان ئەو کوردە ئێزدیە دەڵێت "مانەوەیان بۆ زیاتر لە شەش ساڵ لە ناو کەمپ کاریگەریی دەروونی لەسەر هەموومان هەیە بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە، ئەوە چارەنووسی ئێمەیە و دەبێت رابێین، نابێت بە خۆکوشتن ئاگر لە دڵی دایک وباوکمان داگیرسێنین".
 
سوزان خدێدا ، یاساناس و چالاکڤان پێیوایە "کاتێک گەنجێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات دەگاتە ئاستێک کە پێیوایە هیچ چارەسەرێک نییە ، بەشێکی ئەوانەی خۆیان دەکوژن، بەهۆی تووندوتیژی خێزانییەوەیە کە کاریگەری دەروونی خراپ لەسەریان جێدەهێڵێت"
 
وەک ئەو یاساناسە دەڵێت" کەسانی پسپۆڕ و تویژەر لە نێو کەمپەکان دەتوانن لە رووی دەروونیەوە هاوکاربن بۆ گەنجان بەتایبەت ئەوانەی لە بن دەستی داعش رزگاریان بووە".
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر 6 کەمپی ئاوارەکان هەیە 
 
رزگار عوبێد، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی پارێزگای هەولێر لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لە ساڵی رابردوو لە نێو کەمپەکان هیچ کەس خۆی نەکوشتووە، بەڵام هەوڵی خۆکۆشتن هەبووە بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵیدایە، کە دیارترین هۆکار نەبوونی کار و بێزارییان بووە لە ژیانی کەمپ.
 
دەربارەی دۆخی ئاوارە ئێزدییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە زیاتر لە 230 خێزانی کورد لە کەمپەکانی ئەو پارێزگایە دەژین، بابارەسول عیسا ، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی سلێمانی رایگەیاند "دانیشتووانی کەمپەکان دۆخیان باشە، تاوەکو ئێستا هیچ خۆکوشتن تۆمارنەکراوە".
 

 

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە