رووداو- هەولێر
رۆژی چوارشەممە 10ـی 6ـی 2015 لە پیرمام مەسعود بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ی بەخشییە عەزیز محەممەد سیاسەتمەدار و سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق.
بە پێی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بارزانی سوپاسی ماندووبوون و خەباتی عەزیز محەممەدی كرد و وێڕای ئاماژەپێدان بە نزیكی و دۆستایەتیی نێوان بارزانیی و عەزیز محەممەد، باسی لە " رۆڵی نیشتیمانپەروەرانە و خەباتگێڕانەی مامۆستا عەزیز محەممەدی لە قۆناخە جیاجیاكانی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی كوردستان و عێراق".
عەزیز محەممەد لە 1ی تەممووزی ساڵی 1924 لە بێركۆت لەدایكبووە، سەرەتای ساڵانی 1940 رووی كردوەتە هەولێر و پەیوەندی بەحیزبی هیواوە كردووە.
سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق ساڵی 1946 پەیوەندی بەو حیزبەوە کردووە و لە ساڵی 1948 دەستگیردەكرێت، تا شۆڕشی 14 تەمموزی 1958 لەزیندان دەبێت.
عەزیز محەممەد ساڵی 1964 بەسكرتێری حیزبی شیوعی هەڵدەبژێردراوەو
تاوەکو ساڵی 1993 لە پۆستی سكرتێری حیزب ماوەتەوە.
عەزیز محەممەد یەكێكە لەو كەسایەتییە شیوعییانەی، خەڵاتی لینینی وەرگرتووە و هەروەها میدالیای "ئەستێرەی گەشە"ی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقای لە ساڵی 2007 لەلایەن رووسیاوە پێبەخشراوە، کە لەدوای نێلسۆن ماندێلا دووەم کەسە ئەو میدالیایە وەردەگرێت.





کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ