گالەری

10-07-2023
13 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قوتابییە یەکەمەکانی 12ـی ئامادەیی و خێزانەکانیان کرد. خەڵاتی پێبەخشین و وێنەی لەگەڵ گرتن. 
 
لە رێوڕەسمەکەدا، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوو. لەکاتی قسەکردن بۆ قوتابییەکان ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند بەڵێنێکی داوە و رووبەڕووی ئێمەی کردووەتەوە بەدواداچوونی بۆ بکەین لەوانە؛ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ. 
 
ئەمساڵ سکۆلەرشیپی نێچیرڤان بارزانی خوێندنی خۆڕایی پێشکێشی خوێندکارە یەکەمەکانی بەشی زانستی و وێژەیی دەکات. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، گرووپێک دروست دەکەین و خۆیشم لەگەڵتان دەبم، "ئێوە هەر زانکۆیەکتان ویست لەنێو هەرێمی کوردستان، دەتوانن بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بچن لەو زانکۆیە بخوێنن."
 
یەکێک لە قوتابییەکانیش کە لە بەشی پیشەیی یەکەم بووە، بە بەختیار قادر، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان هانیداین پڕۆژەمان هەبێت و پێی گوتین، ئێوە دەتوانن کوردستان بەرەوپێشوە ببەن."