رووداو دیجیتاڵ
سکۆلەرشیپی نێچیرڤان بارزانی خوێندنی خۆڕایی پێشکێشی قوتابییە یەکەمەکانی 12ـی ئامادەیی دەکات، ئەوانەی یەکەم و دووەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بوون لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی، دەتوانن پێشکێشی پرۆگرامەکە بکەن و لە زانکۆی کوردستان لە هەولێر درێژە بە خوێندنی زانکۆیان بدەن.
سکۆلەرشیپەکە هەموو کرێی خوێندن بۆ قوتابییەکان بۆ ماوەی خوێندنیان دابین دەکات لەگەڵ شوێنی مانەوەیان.
سکۆڵەرشیپی نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی 2013ـەوە دەدرێتە قوتابییان و خوێندکاران و خوێندنی خۆڕایی پێشکێشی فێرخوازان لە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوە دەکات. ساڵانە 250 تاوەکو 300 فێرخواز لە سکۆلەرشیپەکە سوودمەند دەبن.
زانکۆی کوردستان لە هەولێر لەبارەی سکۆلەرشیپەکەوە رایدەگەیێنێت، قوتابییەکان دەتوانن لە هەموو بەشەکانی زانکۆکەیان بخوێنن بەپێی کۆنمرەکانیان. هەروەها ئەوانەی زمانی ئینگلیزییان لاوازە، ساڵی یەکەمی خوێندنەکەیان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی تەرخان دەکرێت، ئەو ساڵەش خەرجیی خوێندن و مانەوەیان لەسەر زانکۆکە دەبێت.
رۆژی دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ناوی قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند. لە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی 22 قوتابی توانییان پلەی یەکەم و دووەم بەدەستبهێنن کە ناوەکانی بەشی زانستی و وێژەیی بەمشێوەیەیە:
یەکەمەکانی بەشی زانستی
- رۆزی یەحیا عومەر رێشاوی، ئامادەیی شەهید جەباری نموونەیی، بە کۆنمرەی 698
- شاد شوان مەجید، ئامادەیی کۆلێژی سەلاحەدین، بە کۆنمرەی 698
- نمە محەممەد نووری حەسەن، قوتابخانەی شەهید ئارام لە کەلار، بە کۆنمرەی 698
یەکەمی بەشی وێژەیی
- هەنار تەها نووری ساڵح، لە ئامادەیی مەستوورە لە قەزای چەمچەماڵ، بە کۆنمرەی 682
قوتابییە دووەمەکانی ئامادەیی، بەشی زانستی
- ئەوین هادی حوسێن محەممەد، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار، ئامادەیی کوردستانی نوێ.
- ژیما محەممەد رەحیم کەریم، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی، دواناوەندیی رزگاری.
- کارۆ ئەنوەر عومەر یەحیا، کۆنمرەی 696 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، ئامادەیی سەلاحەدین.
- لاوەند جووتیار قادر محەممەد، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، دواناوەندیی شەهید جەباری نموونەیی.
- لەنیا کامەران سەباح ئەحمەد، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، کۆلێژی ئەمەڕ بۆ بەهرەداران.
- محەممەد عومەر قادر عەزیز، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە، ئامادەیی ئالان
- یاد هونەر محەممەد حەمەئەمین، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، ئامادەیی کۆلێژی سەلاحەدینی ئەیووبی.
- ئەرین شوان فکرەت رەئوف، کۆنمرەی 696 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، ئامادەیی کۆلێژی سەلاحەدینی ئەیووبی.
دووەمی وێژەیی
- چاوان قادر ئەحمەد رەحیم، کۆنمرەی 680، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، ئامادەیی شەرەفخان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ