گالەری

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو ئیڤێنتی سکۆڵەرشیپی "باڵدار"ـی بەڕێوەبرد و لە رێگەی سەرمایەدارانەوە 114 کورسیی خوێندنی ماستەری بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان دابین کرد. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو، ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار لە مانگی رەمەزان بەرنامەیەکی بەناوی "پاشیڤی رووداو" راگەیاند. هەموو شەوێک سەرمایەدارێک میوانی بەرنامەکە دەبوو و بێستوون عوسمان، پێشکێشکاری بەرنامەکە، داوای لە سەرمایەداران دەکرد، کورسیی خوێندنی ماستەر بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دابین بکەن. 
 
بەرنامەکە توانی لە 30 رۆژدا، 114 کورسیی خوێندنی ماستەر لە دەرەوەی وڵات بە بەهای 3.4 ملیۆن دۆلار بۆ قوتابییان زامن بکات. ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی بەرنامەکەوە 40 کورسیی خوێندنی ماستەری پێشکێکشی قوتابییان کرد. 
 
شەوی پێنجشەممە، تۆڕی میدیایی رووداو لە رێوڕەسمێکی شایستە، لە زانکۆی کوردستان- هەولێر بەبەشداری بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵەکە، سەرمایەداران و چەند چین و توێژێکی دیکە، پڕۆژەکەی بەناوی "باڵدار" کرد. 
 
بۆ ئەم مەبەستە، پڕۆژەکە ماڵپەڕێکی بەناوی WWW,BALDAR.KRD راگەیاند و سەرەتای مانگی 8 بەردەست دەبێت و فێرخوازان دەتوانن لە رێگەیەوە فۆرمی سکۆڵەرشیپەکە پڕبکەنەوە.