Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەرڤانانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا.

شەرڤانانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا.

کوردستان10-08-2023

تورکیا کوژرانی شەش سەربازی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-08-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێک و پێنج سەربازی لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 11 سەربازمان کوشتوون. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی چوارشەممە، 9ی ئابی 2023، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لە چەند راگەیێندراوێکی یەک بەدوای یەکدا، کوژرانی پێنج سەرباز بەناوەکانی کەمال ئۆزەک، مەحموود ئوچداغ، ئوغور ئۆزدەمیر، ئۆزکان لالە، مستەفا سەزەر و ئەفسەرێکی بە پلەی ملازم بەناوی فاتیح ئوغور ئاڵتنباش لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان، راگەیاند. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 100 سەرباز.
 
رۆژی 8ی ئابی 2023، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەڵێت، لە رووبەڕووبوونەوەکاندا 11 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، کە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 613 گەریلا و کوژرانی 100 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 978 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 359 گەریلای راگەیاندووە.