رووداو - رواندز
بە سەدان کوردی ئێزدی لە رواندز نیشتەجێبوون و به‌شێك له ئاواره‌كان بوونه‌ته خاوه‌ن كار‌و بژێووی ژیانی رۆژانه‌یان دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه كوردانی ئیزدین، به‌ڵام له شنگال و زێده‌كه‌یان نین هه‌ر له نیشتمانی خۆیانن به‌ڵام له رواندز، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی به‌درێژایی مێژوو هیچ كات ئێزدی تێدا نه‌بووه و شه‌ڕی داعش به ناچاری ئه‌وانی گه‌یاندۆته شارەکە.
له رواندز دووكه‌مپی شارۆچكه‌كه پێشتر سێ سه‌د خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی هه‌بوون، ئێستا ته‌نیا سه‌د خێزانیان ماون و ئه‌وانی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام دروستبوونی په‌یوه‌ندیە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیانی ئه‌و شاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان نیازیان نییه په‌یوه‌ندیه‌كانیان سارد بێته‌وه.
هاموشۆی ئاواره‌كان و خانه‌خوێ سوودی به هه‌ردوو لا گه‌یاندووه، كاركردنی رۆژانه‌یان به‌یه‌كه‌وه بۆته هۆكاری ئه‌زموون گۆرینه‌وه.
رواندز به‌هۆی كۆنی مێژووه‌كه‌ی كه پایته‌ختی میرنشینی سۆران بووه، كوردانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستانی لێ نیشته‌جێ بوونه، ئیستاش سه‌ره‌ڕای بچووكی له رووبه‌ری جوگرافیه‌كه‌یدا، به‌ڵام كاتێك سه‌رده‌خه‌یته نێو بازاڕه‌كه‌ی كۆڕه‌نگی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ